تیمەکانی وڵامدانەوەی یەپەسە بۆ چیای جوودی چالاکیان ئەنجامدا

تیمەکانی وڵامدانەوەی شەهید ئادر خزگۆنۆسی یەپەگە ڕایگەیاند، وەک وڵامدانەوەیەک بۆ ئاگرەکەی چیای جوودی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کراوەتەوە، ئەوان زۆر جێگایان سووتاندووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە تیمەکانی وڵامدانەو لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەی دژی داگیرکەر و سیخوڕ و نۆکەراندا لەدژی سووتاندنی دارستانەکانی چیای جوودی چالاکی وڵامدانەوەیان ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٨ی ئەیلول کارگەی جلوبەرگ لە ناوچەی مەنەمەنی ئیزمیر سووتێنرا.

هەمان ڕۆژ لە ناوچەی ئەفەلەری ئایدن لە کۆڵانی پیشەسازی گەڕەک زەیبەک ناوچەیەکی پیشەسازی سووتێنرا و زیانێکی زۆر بەر دوکان و ئۆتۆمبێڵەکان کەوت.

هەروەها ڕاگەیەنرا کە لە ناوچەی بۆزدۆگانی ئایدن لە ٨ی ئەیلولدا لەدژی وێستگەی کارەبا چالاکی ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا وێستگەکە بە تەواوی لەناوچوو.

لە ناوچەی کەپەزی ئەنتاڵیاش ٣١ی ئاب باڵەخانەی ئەندامێکی مەهەپە سووتێنرا.

تیمەکانی وڵامدانەوە هوشیاریدا و رایگەیاند، "ئەگەر دارستانەکانی چیای جوودی دەسووتێنرێت، ئەو کاتە تورکیاش دەسووتێنرێت."

ف.ق