تەمەللی: هەدەپە کۆماریی دیموکراتیک بونیاد دەنێت

هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە سەزای تەمەللی لە ناوەندی شاری وان، سەردانی نوسینگەی هەڵبژاردنی کرد و وتی "ئەوانەی کە باسی زەبری دەستی عوسمانی دەکەن، ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕ زەبری دەستی هەرە گەورە دەخۆن.

 

هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە سەزای تەمەللی، لە کۆڵانی جمهوریەتی شاری وان، سەردانی نوسینگەی هەڵبژاردنی کرد.

بە هەزاران کەس لەبەردەم نوسینگەی هەڵبژاردنی هەدەپە لە شاری وان کۆبوونەوە و تەمەللی وتارێکی پێشکەش کردن و وتی "هەدەپە حزبی تورکیایە. بەڕێز سەڵاحەدین دەمیرتاش-یش پاڵێوراوی سەرۆک کۆماریی تورکیایە. سەرەڕای هەموو فرتوفێڵەکان لە دژی هەدەپە، ئێمە هەردەچینە پەرلەمان. ئەوکاتیش ئاستەنگی بەردەم ئاشتیی و دیموکراسی لەناودەچێت. لەم وڵاتەدا، سەرەڕای جیاوازی ڕەنگەکانمان، ئێمە پێکەوە دەژین. ئێمە پێکەوە کۆماری دیموکراتیک دروست دەکەین. ئەوەش بە هەدەپە دەکرێت.

سەزای تەمەللی دەستنیشانیشی کرد کە ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران/ ٣ ی پووشپەڕ لە ڕژێمی تاکەکەسیی ڕزگاریان دەبێت و وتی "ئێمە ئەوان بە خۆیان و قەیومی بەزۆر داسەپێندراویانەوە لەناو دەبەین. پاش ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕ هاوشارەدارانمان بەکر و گوڵتان و هەموو هاوشارەدارانی تری دەستگیرکراو، دەگەڕێنەوە سەر ئەرک و کاری خۆیان".

تەمەللی سەرنجی ڕاکێشایە سەر هەڕەشەکانی ئەردۆغان لە دژی پاڵێوراوانیان و بۆ سەرۆک کۆماری سەڵاحەدین دەمیرتاش ڕایگەیاند "ئێستا باسی زەبری عوسمانی دەکەن. داخۆ ئەو زەبرە کە ئێوە باسی دەکەن، ئەو سیلەیەیە کە ئێوە لە گەلی خیزان-تان خستووە؟ بۆچی گەلی وان بەمە نازانێت؟ بەڵام ئێوە ئەو سیلەتان لە گەل نەخواردووە. ئەو گەلە لە هەڵبژاردندا دەبنە بەرد و بەسەر سەری ئێوەدا دەبارێن".

هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە سەزای تەمەللی ئاماژەی بە هەڕەشە و هێرشەکان بۆ سەر پرسووس کرد و وتی "گەلەکەمان و هیچ کەس لە ئێمە ناکەوێتە ناو ئەو هەڵەوە. ئێمە ناکەوینە ناو هەڵەی ئەوانەوە، ئێمە پەنا بۆ تووندوتیژی نابەین. ئێمە وەڵامی تووندوتیژی بە تووندوتیژی نادەینەوە. ئێمە مافە دیموکراتیەکانی خۆمان بەکاردەهێنین. بە دەنگەکانی خۆمان ئێمە لەو زیهنیەتە ڕزگارمان دەبێت. لێرەوە بانگ لە هەموو ئەندامانی حزبەکەمان و ڕای گشتیی دەکەم کە نەکەونە ناو هەڵەوە".

پاش وتاری سەزای تەمەللی، جەماوەری گەل ئاهەنگیان گێڕا و گۆڤەند وهەڵپەرکێیان کرد. هاوکات دروشمی "ئێمە بە بەرخۆدان سەردەکەوین"یان دەوتەوە.

ک-ش