ڕه‌مه‌زان ده‌میر پارێزه‌ری سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تویته‌ر ڕایگه‌یاند، نۆزده‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره ڕه‌تی كرده‌وه ده‌میرتاش ئازاد بكات.
ده‌میر ڕایگه‌یاند: «نۆزده‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی بڕیاری دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا بۆ ئازادكردنی ده‌میرتاش، به‌ڵام ده‌میرتاشی ئازاد نه‌كرد. دادگه وه‌ك بیانوو پێی ڕاگه‌یاندین بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا ده‌رباره‌ی ده‌میرتاش هێشتا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.»
پارێزه‌رانی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ژێر ڕۆشنایی بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا ئه‌مڕۆ داواكارییه‌كیان پێشكه‌شی دادگه كردبوو مه‌به‌ستی ئازادكردنی ده‌میرتاش.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی ئه‌ورووپا، ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌وان دان به‌و بڕیاره‌دا نانێن.
s.m