دانیشتنى دادگه ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی کۆمەڵکوژییەکەى ئەنقەرە به‌ڕێوه‌ده‌چێت
٥١مین دانیشتنی دادگه ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی ئەنقەرە دەستیپێكرد. له دانیشتنەکە پێشێلكاری و فشاری توند ئەنجام ده‌درێن.
٥١مین دانیشتنی دادگه ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی ئەنقەرە دەستیپێكرد. له دانیشتنەکە پێشێلكاری و فشاری توند ئەنجام ده‌درێن.
٥١ مین دانیشتنی دادگه ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی ئەنقەرە لە هۆڵی دادگه‌ی بەندیخانەی سینجان دەستیپێكرد. په‌رله‌مانتارانی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هەدەپە گوڵستان کۆچیگیت، تولای هاتمئۆغوللاری، ئایشه ئاجار باشاران، ئۆیا ئەرسۆی، په‌رله‌مانتارانی جەهەپە کانی بەکۆ، سەزگین تانریکوولوو، هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی ڕێكخراو و ده‌زگه‌كانی TTB ،KESK ،DISK، سەرۆک و بەرێوەبەرانی TMMOB و سەرۆکی گشتیی EMEP سەلما گورکان و چه‌ندین نوێنەری دیكه‌ی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل ئاماده‌ی دانیشتنەکە بوون.
گەمارۆکانی سەر دانیشتنەکە
پێش ئەوەی کە ئۆتۆمبێلەکان بچنە نێو گۆڕه‌پانی دادگه یەک بە یەک پشکنینیان بۆ کرا. خانەوادەکان لە پێش دەرگه‌ی بەندیخانەکە وه‌ستێنران و دوای پشکنین ڕه‌وانه‌ی هۆڵی دادگه‌ییكردن كران. ڕێگه نه‌درا هیچ كه‌س قه‌ڵه‌م و ته‌له‌فۆن بباته ژووره‌وه. ده‌سته‌ی دادگه ڕێگەی به‌و رۆژنامەوانانە نه‌دا بچنه ژووره‌وه كه کارتی زه‌ردی ڕاگه‌یه‌ندنیان نییە. بەهۆی ئاڵۆزی پشکنینەکان سەدان خانەوادە نەیانتوانی بچنە نێو هۆڵه‌كه.
لە دانیشتنەکەدا پارێزەر، په‌رله‌مانتار، خانەوادە و مێدیاكاران لە چەند شوێنێکی جیاجیا دانیشتێندران. ئایشەگوول ئاڤشار كه کچی جەمال ئاڤشاره کە لە كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا گیانی لەدەستدابوو، بەهۆی ئەوەی تەمەنی له خوار ١٨ ساڵەوه‌یه، رێگەی پێنه‌دار بەشداری لە دانیشتنەکەدا بکات.
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه کە لەم دانیشتنەدا بڕیارێک ده‌رباره‌ی دۆسیه‌كه بدرێت.
s.m