داواكاریی خانه‌واده‌ی زیندانییانی ئیمڕاڵی ڕه‌تكرایه‌وه
دوێنێ خانه‌واده‌ی ئۆجالان و ٣ زیندانیی دیكه‌ی زیندانی ئیمڕاڵی داواكارییه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌ش كرد به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی، به‌ڵام ڕه‌تكرایه‌وه.
دوێنێ خانه‌واده‌ی ئۆجالان و ٣ زیندانیی دیكه‌ی زیندانی ئیمڕاڵی داواكارییه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌ش كرد به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی، به‌ڵام ڕه‌تكرایه‌وه.
محه‌مه‌د و فاتمه ئۆجالان-ی برا و خوشكی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له ڕێی پارێزه‌ری ئۆجالان مه‌زڵووم دینچ دوێنێ داواكارییه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان ڕه‌تكرایه‌وه.
هاوكات خانه‌واده‌ی زیندانییانی دیكه‌ی زیندانی ئیمڕاڵی؛ پۆڵات یڵدرم برای هامیلی یڵدرم، عه‌لی كۆنار برای عومه‌ر خه‌یری كۆنار و سه‌بیحه ئاسلان خوشكی ڤه‌یسه‌ل ئاكتاش له ڕێی پارێزه‌رانه‌وه هه‌مان داواكارییان پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام داواكاریی ئه‌وانیش ڕه‌تكرایه‌وه.
s.m