داود ئۆغڵوو وازی لە ئاکەپە هێنا

سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا، ئەحمەد داود ئۆغڵوو کە داواکرابوو دەبێت بەمسۆگەری لە ئاکەپە دەربکرێت، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند واز لە ئاکەپە دەهێنێت.

ئەحمەد داود ئۆغڵوو لەگەڵ سەلجوق ئۆزداغ، یاریدەدەری سەرۆکی گشتی ئاکەپە، عەبدوڵا باشچ پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە لە ئەستەنبۆڵ و ئایهان سەفەر ئوستوون پەرلەمانتاری ئاکەپەی ساکاریا، لێدوانێکی رۆژنامەوانیان دا، هەرچواریان ڕایانگەیاند واز لە ئاکەپە دەهێنن.

داودئۆغڵوو وتی: ئەو بڕیارەی لەبارەی ئەوانەوە بۆ دەرکردن لە ئاکەپە پاکتاو کراوە.

ک-ش