دوو گیراوی سیاسی دیکە لەدژی گۆشەگیری مانگرتن لەخواردنیان دەستپێکرد

٢گیراوی سیاسی بەناوەکانی ئایدین ئوگووز و سەرکان ئیرکاڤووش لە بەندیخانەی تیپی (ای)-ی گیرەسوونێ، لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان دەستیان بە مانگرتن لەخواردن کرد.

بە پێشەنگایەتی لەیلاگیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە وپەرلمانتاری هەدەپە چالاکی مانگرتن لەخواردن لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان فراوانتردەبێت.

ڕاگەیەنرا، ٢گیراوی سیاسی بەناوەکانی ئایدین ئوگووز و سەرکان ئیرکاڤووش لە بەندیخانەی تیپی (ای)-ی گیرەسوونێ، لە رێکەوتی ١١ی شوبات/٢٢ی ڕێبەندان، لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان دەستیان بە مانگرتن لەخواردن کرد.

ک-ش