دووەم رۆژی رێپێوانەکەی گەنجان کۆتایی هات

دووهەم رۆژی رێپێوانە مەودا درێژەکەی گەنجانی کورد لە ئەلمانیا کۆتایی پێهات.

رێپێوانە مەودادرێژەکەی گەنجانی کورد بە دروشمی "بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ هەموومان بەرەو راپەڕین" بەڕێوەچوو. لە دووهەم رۆژی رێپێوانەکەدا گەنجان لە شاری لەهرتی ئەلمانیاوە تا شاری جەلە رێیان.

لەگەڵ هەوڵی رێگریکردنی رێپێوانەکە لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی ئەلمانەوە، بەڵام گەنجان بە درێژایی ١٥ کیلۆمەتر رێیان کرد و بەردەوام بوون لە چالاکیەکەیاندا.

گەنجانی ئەنتی-فاشیستیش بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە رێپێوانەکە، وێنەی شەهید ئاگر ستێرک گەریلای هەپەگەیان بە جامی ماڵی چەپەکانەوە هەڵواسی. ئاگر ستێرک گەریلای هەپەگە لە ساڵی ٢٠١٨دا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید ببوو.

هێزەکانی پۆلیسی ئەلمان لە جەلە بۆ ماوەیەک رێگریان لە رێپێوانەکە کرد. گەنجانیش هەڵپەرکێیەکیان ساز کرد. دوای ئەوەی پۆلیسی ئەلمان ئەوەیان قەدەغە کرد کە لە ٥ کەس زیاتر نابێت لە دەستی یەکتر هەڵپەڕن، گەنجانیش بە گروپی ٥ کەسی دەستیان بە هەڵپەڕکێ کرد. دواتر هێزەکانی پۆلیس گۆرانیشیان قەدەغە کرد، بەڵام ئەم جارە گەنجان لە ناو خۆیاندا گۆرانیان وتەوە.

رێپێوانەکە کە بە درێژایی رۆژەکە بە جۆشەوە بەردەوام بوو، لە ناوچەی جەلە کۆتایی پێهات. لە کۆتاییدا سینەڤیزیۆنێک پێشکەش کرا و پانەلێکیش لە بارەی سیاسەتی 'تواندنەوە' (ئاسیمیلاسیۆن) پێشکەش کرا.

بڕیارە سێهەم رۆژی رێپێوانە درێژمەوداکە لە نێوان هەر دوو شاری جەلە- ئونتەرلوس بەڕێوە بچێت.

ز.ش