دژی سیاسەتى ئەوروپا بەرامبەر بە کۆچبەران لە سویسرا خۆپیشاندان ئەنجامدرا

دواى ئاگرکەوتنەوە لە کامپی موریا برێنت لە دوورگەى لیسبۆسی یونان، کە ١٢ هەزار کۆچبەری تیایدایە لە سویسرا و چەند وڵاتی تری ئەوروپا ناهەستیاربوون بەرامبەرا بە کۆچبەران ئیدانە کرا.

دواى ئاگرکەوتنەوە لە کامپی موریا برێنت لە دوورگەى لیسبۆسی یونان، کە ١٢ هەزار کۆچبەری تیایدایە لە سویسرا و چەند وڵاتی تری ئەوروپا ناهەستیاربوون بەرامبەرا بە کۆچبەران ئیدانە کرا.

بێرن

لە شاری بێرنی سویسرا و بە بەشداریی حیزبی سۆسیالیست، سەوزەکان، حیزبە سیاسییەکانی وەک جۆسۆ، دەستپێشخەریی گەنجان، رێکخراوی کۆچبەران، رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی گردبوونەوە رێکخرا. لە چالاکییەکەدا بە بەردەوامی دروشم لە دژی سیاسەتی بەرامبەر بە کۆچبەران و ئەوەى بەسەر کۆچبەراندا دەسەپێنرێت دەوترانەوە. لە چالاکییەکەدا پەرلەمانتاری کۆچبەرانی تورکیا – کوردستان لەسەر کارەساتی موریا برێنت بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەى کرد. هەروەها مستەفا ئاتیجی پەرلەمانتاری فیدراڵی حیزبی سۆسیالیست و سیبەل ئارسلان پەرلەمانتاری سەوزەکان لە پەرلەمانی نیشتمانی قسەیان بۆ کرد.

زوریخ

هاوکات لە شاری زوریخ بە کۆبوونەوەى گەل، کە زۆربەیان رێکخراوەکانی دەستپێشەخەریی گەنجان و خوێندنکارن بوون چالاکییەک بۆ پشتیوانیکردن لە کۆچبەران رێکخرا. چالاکییەکە بە رێپێوانێک دەستیپێکرد. لە چالاکییەکەدا داوا لە پەرلەمانی نیشتمانی و پەرلەمانی کانتۆنەکان کرا، کە بۆ خاوەنداریکردن لە ١٢ هەزار مرۆڤ و گواستنەوەیان بۆ شوێنێکی ئارام و پارێزراو لە یونان، بە خێرایی دەستبەکار ببن.

لوزەرن - باسل

هەروەها لە لە شاری لوزەرن چالاکییەکی تر بۆ پشتیوانیکردن لە کۆچبەران رێکخرا. لە شاری باسل-یش لە لایەن حیزبی باساتا و بۆ قبوڵکردنی بەشێک لە کۆچبەرەکان، کە لە دوورگەى لیسبوس یونان دان دەست بە کەمپەینی ئیمزا کۆکردنەوە کرا و دواتر ئیمزاکان رادەستی پەرلەمانی نیشتمانی دەکرێت.

ژ.ت