دیداری باڵیۆزی ڕژیمی ئێران لەگەڵ مەسرور و نێچیرڤان بارزانی

باڵیۆزی ڕژیمی ئێران لە عێراق سەردانی هەولێری کردووە و لەگەڵ مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت وسەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە.

بە پێی هەواڵێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق، ڕۆژی ٣ی تەشرینی یەکەم سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و لەگەڵ هەریەک لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەب سیاسی پارتی کۆبووەتەوە، ڕۆژی دواتریش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، هەردوولا باسی پەیوەندییەکانی هەردوولا و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکەیان کردووە.

جێگای ئاماژەیە دوو سەرۆکایەتییەکەی هەرێم هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمییان لەسەر ئەو سەردان و کۆبوونەوانە بڵاو نەکردووەتەوە و ڕاگەیاندنەکانی ئێرانیش وردەکارییەکی زیاتریان ئاشکرا نەکرودوە.

ک-ش