دەبێت ئەنجوومەنی ئەورووپا و CPTدۆخی ڕیبەرئاپۆ ڕوون بکەنەوە

چالاکی 'ئێشکگری ئازادی' کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان کە لەبەردەم بینای ئەنجوومەنی ئەرووپا بەڕێوەدەچێت، پێی ناوەتە ٣٣٠هەمین هەفتەی خۆی. ئێشکگرانی ئەم هەفتەیە لە شاری مارسەی فەرانسەوە هاتوون.

ئێشکگری بۆ ئازادیی ئۆجەلان لە حوزەیران / پوشپەڕی ٢٠١٢ وە دەستی پێکردووە هەتا ئەمڕۆ بە شێوازێکی بی وەچان بەردەوامە. ئەو ئێشکگرییە لە ڕۆژی دووشەممەوە پێیناوەتە ٣٣٠هەمین هەفتە.

چالاکانی ئەم هەفتەیە کوردستانیان ئێلهام کارکای، شیرین چێفتچێ، مەحسوون کوچەککای وئەنگین کاراگاچ لە شاری مارسەی فەرانسەوە بەشداری چالاکییەکە بوون.

' ئەمە ٧ ساڵە کە چاوەڕوانین کە بۆدۆخی ڕێبەرئاپۆهەوڵێک بدرێت'

ئێشکگران ئاماژەیان بە بەرپرسیاریەتی ئەنجوومەنی ئەورووپا وکۆمیتەی پێشگیری کردن لەئەشکەنجەی (  CPT) کردو وتیان، " دەبێت ئەنجوومەنی ئەورووپا و(سی پی تی) بە خێرایی دۆخی ڕێبەرەکەمان ڕوون بکەنەوە. ئەمە مافی هەموو کەسێکە کە ئەم داوایە بکات."

چالاکوانان ئەوەیان خستەڕووکە ئەمە ٧ساڵە ئەوان بە بێ وەچان چالاکی ئێشکگری دەگرن و وتیان،" ئەمە ٧ ساڵە کە ئێمە چاوەڕێ دەکەین کە ڕێکخراوە پێوەندیدارەکان دۆخی ڕێبەرئاپۆ ڕوون بکەنەوە. ٧ ساڵە ئێمە چاوەڕوانین کە هەنگاوێک بۆڕێبەرئاپۆ بنێردرێت."

چالاکوانانی ئێشکگری بۆڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان دەستنیشانیان کرد کە چالاکییەک کە بەسالان بەردەوام بێت دەرخەری دڵسۆزی ئەوانە بۆ ڕێبەرەکەیان."

ک٠ش