دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە ٤ شار چالاکیان ئەنجامدا

دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، لە دژی هێرشە رەگەزپەرەستیەکەی شاری ساکاریا کە هێرش کرایە سەر منداڵە کوردەکان، یەکینەکانیان لە چوار شار کارگەیەک و سێ کۆگا و پاسێکیان سووتاندووە.

دەستپێشخەریەکە رایگەیاند، لە دژی هێرشی تورکە رەگەزپەرەستەکان لە بەرامبەر منداڵانی کورد لە شاری ساکاریا، یەکینەکانیان لە شارەکانی بورسا و کۆجاعەلی و تەکیرداغ و ئیزمیر چالاکیان ئەنجام داوە.

بە پێی راگەیێنراوەکە، لە ٥ی ئەیلول لە ناوچەی عوسمان گازی کۆگایەک و کارگەیەک، لە کۆجاعەلی کۆگایەک و لە تەکیرداغ کۆگایەک و لە ئیمزیریش پاسێکیان سووتاندووە.

ز.ش