دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە دوو شار چالاکیان ئەنجامدا

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند، ئەندامانیان لە ئەستەنبوڵ و ئیزمیر چالاکیان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەنراوی دستپێشخەری ڕۆلەکانی ئاگردا هاتووە، لە شاری ئەستەنبوڵ و ئیزمی ئەندامانیان ٣ چالاکیان ئەنجامداوە.

بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، هەرسێ چالاکیەکە ٢٥ حوزەیران ئەنجامدراون کە لە ناوچەی عومرانیەی ئەستەنبوڵ لە ناوچەی پیشەسازی دودولو ناوەندی کۆکردنەوەی پاشماوە وشکەکان سووتێنراوە و بووەتە خۆڵەمێش.

هەروەها لە ناوچەی سوڵتانبەیلی ئەستەنبوڵ، ئەندامانیان تایەی ٣٢ ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکانیان تەقاندووە.

لە کۆتاییدا دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ئاماژەی بەوەدا کە لە ناوچەی بۆرنۆڤای ئیزمیر، ناوەندێکی فاشیستەکان سووتێنراوە.

ف.ق