دەوڵەتی تورک بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەی سەرۆکانی ئەوروپایە

ئەمڕۆ حەوت وڵاتی ئەوروپی ناسراو بە گرووپی (MED 7) لە دوورگەی کورسیکای فەڕەنسا بە سەرۆکایەتی ئیمانوێل ماکرۆن لە سەر پرسی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژئاوای دەریای سپی و فراوانخوازیەکانی دەوڵەتی تورک کۆدەبنەوە.

کۆبوونەوەی حەوت وڵاتی ئەوروپی ناسراو بە گرووپی (MED 7) کە ئەمڕۆ لە فەڕەنسا بەڕێوە دەچێت، وەزیرانی ئیسپانیا، مالتا، ئیتاڵیا، پرتوگال، قوبرس و یونان بۆ گەیشتن بە بڕیارێکی هاوبەش و بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان تورکیا، یۆنان و قوبرس کۆدەبنەوە.

لەوبارەیەوە ماکرۆن ڕایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەی ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ی مانگی داهاتووش پرسی تورکیا بابەتی سەرەکی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەی یەکێتی ئەوروپا دەبێت.

لە لاێکی دیکەوە میدیاکانی یۆنان ڕایانگەیاندووە، ئەمڕۆ یۆنان پرۆژە پێشنیارێک ئاراستەی ناتۆ دەکات کە تێیدا داوای کشانەوەی بێ مەرجی کەشتیەکانی تورکیا لە دەریای سپی و پێداگری لەسەر چارەسەر بە ڕێگەی دیالۆگ دەکات.

ز.ش