دەوڵەتی تورک لە مونیخ شەرمەزارکرا

شەهیدکردنی ٣ ژنی کورد لە کۆبانێ لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە شاری مونیخی ئەڵمانیا شەرمەزارکرا.

کۆمەڵکوژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی هەلینجێی کۆبانێ لە شاری مونیخی ئەڵمانیا شەرمەزارکرا.

لە جالاکیەکەدا کە کوردستان و دۆستەکانیان ئامادە بوون ئاماژە بە ڕۆڵی دەوڵەتی ئەڵمانیا لە هێرشەکاندا کرا.

راگەیەنرا کە پێویستە بە زوترین کات فروشتنی چەک بە تورکیا ڕابگیرێت و پەیوەندی هەردوو وڵاتەکان لەبەرچاو بگیرێتەوە.

چالاکی بە دروشمی 'بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا و ژن و ژیان و ئازادی' کۆتایی هات.

ف.ق