نەشئەت الدێهی نووسەر و رۆژنامەنوسی بەناوبانگی میسری لە بەرنامەی راستەڕاستی تەلەفیزیۆنی ستێرک تیڤیدا باسی لە ئامانجەکانی دەوڵەتی تورکیا لە دەستوەردانی وەڵاتانی ناوچەکە کرد.
ئەلدێهی لە بارەی دەستوەردانەکانی دەوڵەتی تورکیا لە کاروباری وڵاتی لیبیا و بێدەنگی وڵاتانی عەرەبی لە بەرامبەر ئەو دەستوەردانانە، تیشکی خستە سەر هەوڵە رەگەزپەرەستیەکانی دەوڵەتی تورک و وتی، تورکیا دەیەوێت لە چوارچێوەی هەوڵە نەتەوەپەرەستی و رەگەزپەرەستیەکانیدا دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکەدا وەربدات، بە تایبەت لە لیبیا و تونس و یەمەن و عێراق و سوریا، تەنانەت پێش ئێستا ویستی دەست لە کاروباری ناوخۆی عیمارات و سعودیەشدا وەربدات.
الدێهی هەروەها رایگەیاند، ئامانجی دەوڵەتی تورک لەو دەستوەردانانە، نوێژەنکردنەوە و گەڕاندنەوەی سنوورەکانی ئیمپراتوری عوسمانیە.
لە بارەی بێدەنگی وڵاتە عەرەبیەکان لە بەرامبەر ئەو دەستوەردانەش، ئەو رۆژنامەنووسە وتی، ئەمە نەبوونی یەکڕیزی نێوان وڵاتە عەرەبیەکان دەخاتە روو، دەوڵەتی تورکیاش سوودە لەمە دەبینێت.
لە بارەی سەردانی نزیکەی ١٥٠ سەرۆک عەشیرەت و ریشسپیەکانی لیبیا بۆ لای سەرۆکی میسر و گرنگی ئەو سەردانە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیەکانی بەرامبەر بە دەستوەردانەکانی تورکیا لەو وڵاتەدا، ئەو نووسەرە میسریە وتی:"ئەم سەردانانە بۆ وڵاتی میسر ئەوە دەخاتە روو کە سەرۆک سیسی، هەڵوێستێکی جدی هەیە لە بەرامبەر دەستوەردانەکانی تورکیا بۆ کاروباری ناوخۆی لیبیا. سەرۆک سیستی بەڵێنی پاراستنی لیبیای دابە شاندی ریشسپی و سەرۆک عەشیرەکانی لیبیا. سەرۆک عەشیرەکانیش جەختیان لەوە کردووەتەوە کە خەڵکی لیبیا هیچ کات رێگە نادات بە داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورک."
لە کۆتایی قسەکانیشیدا لە بارەی رێگریکردن لە داگیرکاری و دەستوەردانەکانی دەوڵەتی تورکیا ئەلدێهی وتی:"سەرۆک سیسی و وڵاتانی عەرەبی پشتیوانی ئاشتی دەکەن، بەڵام ئەگەر تورکیا بەردەوام بێت لە دەستوەردانەکانیدا بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە، ئەوا بە پشتیوانی سوپای نشتیمانی لیبیا لە دژی داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورک دەوەستنەوە و سەروەری ناوچەکە دەپارێزن. من لەو بڕوایەدام لە ماوەیەکی نزیکدا سوپای میسریش بۆ پاراستنی سەروەری خاکی لیبیا، جوڵەی پێبکریت و دەرباسی ناو خاکی لیبیا دەبێت."
ز.ش