رۆڵەکانی ئاگر لە چوار شاری تورکیادا ٣ کارگە و ٣ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان سوتاند

دەستپێشخەریی رۆڵەکانى ئاگر لە ئەدیرنە، دەنیزلی، بورسا و ئانتالیا ٣ کارگە و ٣ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان سوتاند.

دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر لەبارەی ئەو چالاکییانەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتوو:

"١ی ئەیلولی ٢٠٢٠ کارگەیەکی جلوبەرگ، کە پشتیوانیی لە شەڕی دژ بە کورد دەکرد ئاگری تێبەردرا. ئێمە وانەیەکی ئەوانەمان دا، کە پشتیوانی لە ئاکەپە و کۆمەڵکوژییەکانی کوردستان دەکەن.

٢ی ئەیلولی ٢٠٢٠ لە ناوچەى کەشانی ئەدیرنە و ناوچەی پاموککالەی دەنیزلی ئۆتۆمبێلی ٢ تورکی داگیرکەر سوتێنران.

رۆژی ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠ لە ناوچەى ئینگۆلی بورسا کارگەیەکی مۆبیلیاتی لایەنگری ئەردۆغان و ئاکەپە لەلایەن دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگرەوە سوتێنرا و کارگەکە بوو بە خۆڵەمێش.

هەر رۆژی ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠ کارگەیەکی تر لە دەنیزلی ئاگری تێبەردرا، کە پشتیوانیی لە شەڕی دژ بە کورد دەکرد. لە ئەنجامی ئەو ئاگرتێبەردانەدا چەندین تەقینەوەى گەورە روویاندا و ئیدی ئەو کارگەیە هەرگیز ناتوانێت قوروشێک بۆ شەڕی دژ بە کورد پەیدا بکات.

رۆژی ٤ی ئەیلولی ٢٠٢٠ لە ئانتالیا پاسێکى تایبەت بە کارگەیەکی فاشیستەکانی پشتیوانیکەر لە شەڕی دژ بە کورد ئاگری تێبەردرا و بە تەواوی سوتێنرا".

ژ.ت