رێپێوانی درێژمەودای گەنجان لە هامبورگ کۆتایی پێھات

رێپێوانی درێژمەودای گەنجان بە دروشمی 'پێکەوە بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ راپەڕین' لە ٥ی ئەیلول لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا دەستیپێکرد و دوێنێ شەو و دوای ٧ رۆژ لە رێپێوان لە هامبورگ کۆتایی پێھات.

گەنجان بە وێنەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چوونە ناو شاری هامبورگەوە و پۆستەرێک کە لەسەری نووسرابوو 'بەرخودان ژیانە' و وێنەیەکى گەورەی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان بەرز کردبووە.

لە کۆتایی رێپێوانە درێژمەوداکەدا بە ناوی رێپێوەرانەوە وتە پێشکەشکرا و رایانگەیاند "ئێمە پەیامی بەردەوامیدان بە بەرخودان بە دەوڵەتى تورک دەدەین، کە دەیەوێت ئێمە بکوژێت. دیسانەوە هەزارن سڵاو بۆ ئیمراڵی رێبەر ئاپۆ و حەفتانین دەنێرین".

راشیانگەیاند "گەنجان رێگری و تاوانبارکردنی دەوڵەتى ئەڵمانیا قبوڵ ناکەن. ئەوانەى دەڵێن، ئەو ئاڵایە قەدەغەیە، ئەوانەى رێبەرایەتمان، زمان و هەبوونمان قەدەغە دەکەن، با باش بزانن ئەمڕۆ ئەو ئاڵایە لەسەر دەستی گەنجانەوە هەڵکراوە و لە ئاسماندا دەشەکێتەوە. با دەوڵەتی ئەڵمانیا بزانێت، کە ئێمە بە هەبوون و ژیانی خۆمان لێرەین. با هەموو گەنجان لە چوارچێوەى هەڵمەتی'پێکەوە راپەڕین' درێژە بە بەرخودان بدەین".

گەنجان چالاکوان یەک لەسەر یەک دروشمەکانی 'پێکەوە بەرخودان لە دژی فاشیزم' و 'بژی پشتیوانیی نێونەتەوەیی'یان دەوتەوە.

ژ.ت