رێپێوانە درێژمەوداکەی گەنجان لە چوارەم رۆژیدا بەردەوامە

لە ئەلمانیا رێپێوانە درێژمەوداکەی گەنجانی کورد و کەسانی ئەنتەرناسیۆنالیست لە چوارەم رۆژیدا بە جۆشەوە بەردەوامە.

رێپێوانە درێژمەوداکە کە لە شاری هانوڤەری ئەلمانیاوە دەستی پێکرد و چاوەڕوان دەکرێت لە شاری هامبورگ کۆتایی پێبێت، بە پێشەنگایەتی گەنجانی کورد و پشتیوانی کەسانی ئەنتەرناسیۆنالیست بەردەوامە.

مەبەست لە رێپێوانەکە داواکردنی ئازادی بۆ عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و رسواکردنی پلانگێریە نێودەوڵەتیەکەیە.

گەنجان لە چوارچێوەی رێپێوانەکەی ئەمڕۆدا پشتیوانی خۆیان بۆ کەمپینی "ئێمە دەڵێین نە' دەربڕی کە بۆ باشوری کوردستان بەڕێوە دەچێت.

ژنان لە رێپێوانەکەدا پەیامی دژی سیاسەتی دەستدرێژیی دەوڵەتی تورکیان بڵاو کردەوە و دروشمی دژی کلتوری لاقەکردن و دەستدرێژی دەوڵەتی تورکیان وتەوە.

بڕیارە گەنجان دوای گەیشتنیان بۆ شاری لونەبورگ، بچنە ئەو کەمپەی گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیست ئامادەیان کردووە و لەوێ پانەلێک لەبارەی 'رەگەزی کۆمەڵگا' پێشکەش بکەن.

ز.ش