چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شارۆچکەى ئۆنتێرلوب، کە نازییەکان وەک کامپ بۆ سڕینەوە و کوشتاری جووەکان بەکاریان دەهێنا چالاکییەکیان رێکخست.
گەنجان دوای ئەوە لە بەردەم کارگەى راین میتال (Rheînmetall)، کە یەکێکە لە گەورەترین کارگە و کۆمپانیاکانی دروستکردنی چەکە لە ئەڵمانیا چالاکییەکیان رێکخست.
لە چالاکییەکەدا راگەیەندرا، کارگەى راین میتال (Rheînmetall) پشتیوانی لە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەکات، کە بەشێوەى بەرنامە بۆ دانراو و سیستماتیک هێرشی پاکتاوکاری و سڕینەوە لە دژی گەلی کورستان ئەنجام دەدات.
گەنجان بە وتنەوەى دروشمەکانی 'ئانتی کاپیتالیست' و 'پێکەوە راپەڕین' بۆ ماوەى زیاتر لە نیو کاتژمێر لە بەردەم کارگەدا مانەوە و چالاکیی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
دوای ئەوە گەنجان روویان لە وێستگەى سەرەکیی میترۆی ئۆنتێرلوب کرد و رۆیشتن بۆ ئەو شوێنەى، کە بڕیار بوو تیایدا کۆببنەوە.
گەنجان لە شوێنی کۆبوونەوەکەیان بە سەیرکردنی سینەفیزیۆنێک کۆتاییان بە چالاکیی ئەو رۆژەیان هێنا.
ژ.ت