سه‌رۆكی نوێی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی ئیسته‌نبووڵ ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلوو كه كاندیدی جه‌هه‌په بوو، له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا. ناوبراو ئه‌مڕۆ له دادگه‌ی چاغلایان-ی ئیسته‌نبووڵ به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌رگرت.
ده‌ستبه‌كاربوونی ئیمام ئۆغلوو دوای كێشمه‌كێشمی زۆر هات. ئاكه‌په كه هه‌وڵی زۆری ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌وانییه‌كه‌ی له‌ده‌ست نه‌چێت، له چه‌ندین ناوچه‌ی ئیسته‌نبووڵ تانه‌ی له ئه‌نجامه‌كان دابوو و داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌كرد. سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ڕژێمی ئه‌ردۆغان بۆ گۆڕینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی ئیسته‌نبووڵ به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌رگرت.
s.m