عه‌له‌وییه‌كان له دۆرتمۆند ده‌ستیان به مانگرتن كرد
«ده‌رگه‌ی عه‌له‌وی» كه سازییه‌كی عیباده‌تی عه‌له‌وییه‌كانه به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له مانگرتنی له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌ستی به مانگرتن كرد.
«ده‌رگه‌ی عه‌له‌وی» كه سازییه‌كی عیباده‌تی عه‌له‌وییه‌كانه به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له مانگرتنی له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌ستی به مانگرتن كرد.
«ده‌رگه‌ی عه‌له‌وی - Dergeha Elewî» كه سازییه‌كی عیباده‌تی عه‌له‌وییه‌كانه له شاری دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له مانگرتنی له‌یلا گیوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) كه ٧٨ ڕۆژه دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان له زیندانی ئامه‌د مانی له خواردن گرتووه، ده‌ستی به مانگرتن كرد.
له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا عه‌له‌وییه‌كانی دۆرتمۆند سڵاویان ئاراسته‌ی له‌یلا گیوڤه‌ن كرد و ڕایانگه‌یاند: «ئێمه ده‌ست به مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت له خواردن ده‌كه‌ین. داوا له هه‌موو عه‌له‌وییه‌كان ده‌كه‌ین به‌شداری له‌م چالاكییه‌ی به‌رخۆدێران بكه‌ن.»
s.m