فراكسیۆنی نەوەی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق ئیدانه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی كورته‌ك ده‌كات
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئیدانه‌ی ھێرشەکانی سوپای تورکیای کرد بۆ سەر باشووری کوردستان. داواشی لە حکوومەتی عیراق كرد ھەڵوێستی ھەبێت.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئیدانه‌ی ھێرشەکانی سوپای تورکیای کرد بۆ سەر باشووری کوردستان. داواشی لە حکوومەتی عیراق كرد ھەڵوێستی ھەبێت.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ئیدانه‌ی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ری كرد. له به‌یاننامه‌كه‌دا داوا له حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كراوه په‌یامی ناڕه‌زایه‌تی به توركیا بگه‌یه‌نن و كۆتایی به بۆردومانه‌كان بێنن.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
سەبارەت بە بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا
دوێنێ ٢٧ ی حوزەیرانی ٢٠١٩، لە میانەی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی کۆماری تورکیا، لە ناوچە سنوریەکانی ناو کوردستانی عێراق، چەند کەسێکی مەدەنی شەھید و بریندار بوون. ئێمە وێڕای ئیدانەی ئەو بۆردومانە و داواکاری لە خوای گەورە بۆ بەخشینی بەھەشت بە شەھیدەکان و چاکبوونەوەی بریندارەکان، داوا لە حکومەت و وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەین پەیامی ناڕەزایەتی بگەیەنن بە کۆماری تورکیا تا کۆتایی بە بۆردومانی ناوچە سنوریەکان بھێنێت.
ھەروەھا لەم بۆنەیەدا، داوا لە لایەنەکانی ململانێی چەکداری لە تورکیا و ناوچەکە دەکەین کە کۆتایی بە شەڕ و خوێنڕشتن بھێنن و دەستبکەن بە گفتوگۆ بۆ پێشخستنی چارەسەری ئاشتیانە.
s.m