فراکسیۆنه کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونه‌وه
٦ فراكسیۆنی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق به‌سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبونه‌وه، دواتریش ڕاگەیه‌نراوێکی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه
٦ فراكسیۆنی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق به‌سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبونه‌وه، دواتریش ڕاگەیه‌نراوێکی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه
ئەمڕۆ ٦ فراکسیۆنی کوردستانی له ئەنجومەنی نێنەرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی به‌شیر حه‌داد جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە. له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه ڕێككه‌وتوون:
یه‌كه‌م: فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان پاڵپشتی داخوازیی ڕه‌وای سه‌رجه‌م پارێزگه‌كانی عیراق ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت به‌سره و نه‌ینه‌وا و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی پێویستیان به ئاوه‌دانكردنه‌وه هه‌یه.
دووه‌م: فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان ده‌خه‌نهگه‌ڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕێنراوه‌كان، به‌تایبه‌ت له پرسی بودجه. له‌م رووه‌شه‌وه داوا له هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ ده‌كه‌ن پابه‌ند بن به‌یاسای بوودجه‌ی عێراقه‌وه دوای په‌سندكردنی.
سێیه‌م: فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگیی نێوان نوێنه‌رانی كورد و حكومه‌تی هه‌رێم و كاربه‌ده‌ستانی كورد له حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و به‌رده‌وام.
چواره‌م: فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگی شه‌فافیه‌ت له دۆسییه‌ی نه‌وتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕێنراوه‌كان، هه‌وڵدان بۆ باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
پێنجه‌م: فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی مانگانه بۆ ئه‌و پرسانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به‌ژیانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕێنراوه‌كان.
s.m