قڕکردنی سیاسی لەبەردەم دادگای ئەستەنبوڵ شەرمەزارکرا

ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی لەدژی ئەسەپە لەبەردەم دادگای ئەستەنبوڵ شەرمەزارکرا.

سەدات شەنگول هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) و ١٤ بەڕێوەبەری و ئەندامی ئەسەپە کە لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستگیرکرابوون، وتەیان لێوەرگیرا.

ئەندامانی ئەسەپە بۆ دادگای ئەستەنبوڵ گواسترانەوە.

بەوهۆیەوە ئەندامانی ئەسەپە لەبەردەم داگای ئەستەنبوڵ کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا و قڕکردنی سیاسیان شەرمەزارکرد.

ئەندام و بەڕێوەبەری و پەرلەمانتاران و ژمارەیەکی زۆر کەس لە کۆنفڕانسەکەدا ئامادەبوون.

ف.ق