كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا: ژیانی له‌یلا گیوڤه‌ن له مه‌ترسیدایه، بڕژێنه مه‌یدانه‌كان!
هاوسه‌رۆكایه‌تیی كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند، ژیانی له‌یلا گیوڤه‌ن له مه‌ترسیدایه، بانگه‌واز ده‌كه‌ین به ڕۆحی به‌رخۆدانی كۆبانێ بڕژێنه مه‌یدانه‌كان.
هاوسه‌رۆكایه‌تیی كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند، ژیانی له‌یلا گیوڤه‌ن له مه‌ترسیدایه، بانگه‌واز ده‌كه‌ین به ڕۆحی به‌رخۆدانی كۆبانێ بڕژێنه مه‌یدانه‌كان.
هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كوردستانییانی ئه‌ورووپا (KCDK-E) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و داوای له كوردستانییانی هه‌نده‌ران كرد بڕژێنه مه‌یدانه‌كان و خاوه‌نداره‌تی له له‌یلا گیوڤه‌ن بكه‌ن كه به‌هۆی مانگرتنه‌كه‌یه‌وه ژیانی له مه‌ترسیدایه.
له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ماوه‌ی ٧٢ ڕۆژه له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له زیندانی ئامه‌د مانی له خواردن گرتووه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا:
هاوپه‌یمانه‌تیی فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په هه‌مه‌لایه‌نانه و به هه‌موو هێزی خۆی به‌رده‌وامه له سیاسه‌ته‌كانی قڕكردن دژ به گه‌لی كورد. سه‌ره‌تا له جزیر، سوور، نسێبین و باكووری كوردستان كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام دا. ڕژێمی ئاكه‌په له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌كان زه‌خت و چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌یانده ئاستێكی دیكه و درێژه‌ی پێده‌دات.
یه‌كێك له گرینگ‌ترین پایه‌كانی ئه‌م سیاسه‌ته تووندكردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ و فشاركردنه له هه‌زاران زیندانیی دۆزی ئازادی. له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێ ئێمه ئه‌م گۆشه‌گیرییه بشكێنین، سیاسه‌تی كۆمه‌ڵكوژی، له‌ناوبردن و فاشیزم بوه‌ستێنین و ڕێگری لێ بكه‌ین.
به به‌رخۆدان ئه‌م بێده‌نگییه ده‌شكێنین
بۆ ڕێگرتن له‌م سیاسه‌تانه له‌یلا گیوڤه‌ن به گوێره‌ی ڕۆحی قۆناغه‌كه هه‌ستاوه‌ته سه‌رپێ و ده‌ستی به چالاكییه‌كی مێژوویی كردووه. ئه‌م چالاكییه به له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌ستی پێكرد، به زیندانه‌كان گه‌وره بوو و هه‌ولێر، ستراسبۆرگ و گێلای گرته‌وه. ئه‌م چالاكییه كه هه‌نگاو به هه‌نگاو به جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه و ڕوو له ویژدانی مرۆڤایه‌تی ده‌كات، هۆشیاربوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه. به پشتیوانی ڕای گشتیی كوردستان، توركیا و جیهان ئه‌م به‌رخۆدانه پێشكه‌وتووه، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه بێده‌نگیی سی پی تی و كۆنسه‌ی ئه‌ورووپاش به‌رده‌وامه. ئێمه ده‌زانین ئه‌م بێده‌نگییه هاوكاریی به‌رژه‌وه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات. ئه‌م بێده‌نگییه به به‌رخۆدان ده‌شكێنین.
ئه‌وه‌ی پێویسته ده‌بێ ئێستا بكرێت
چالاكیی له‌یلا گیوڤه‌ن ئه‌مڕۆ له ڕۆژی ٧٢هه‌مدایه، ده‌بێ وه‌ها بكه‌ین كه ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و گه‌ل به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن، بۆ ڕێگرتن له ڕووداوێكی نه‌خوازراو. بۆ ده‌نگدانه‌وه‌ی هاواری له‌یلا گیوڤه‌ن و بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی هه‌موو زیندانییانه‌ی كه ده‌ستیان به مانگرتن كردووه، چیمان له‌ده‌ست بێ ده‌بێ به‌په‌له بیكه‌ین.
بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان
به گوێره‌ی دوایین زانیارییه‌كانمان، باری ته‌ندرووستیی گیوڤه‌ن له مه‌ترسیدایه. دۆخی ته‌ندرووستی و ژیانی له به‌رده‌م مه‌ترسیدایه. له‌به‌رئه‌وه ده‌بێ هیچ كه‌س له ماڵی خۆی دانه‌نیشێت، پێویسته بڕژێنه مه‌یدانه‌كان و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان پیشان بده‌ن.
ئێمه وه‌ك كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كوردستانیانی ئه‌ورووپا (KCDK-E) بانگی گه‌ل و دۆسته‌كانمان له ئه‌ورووپا، ژاپۆن، كه‌نه‌دا، ئوسترالیا، ڕووسیا و هه‌موو وه‌ڵاتانی دیكه‌ی جیهان ده‌كه‌ین له‌پێناو ئه‌وه‌ی ڕای گشتی بجووڵێنن و گوێ له هاواری له‌یلا گیوڤه‌ن بگرن، به ڕۆحی به‌رخۆدانی كۆبانێ بڕژێنه مه‌یدانه‌كان.
s.m