جه‌نده‌رمه‌كانی سه‌ر به ڕژێمی ئاكه‌په له گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوچه‌ی وێرانشاری سه‌ر به پارێزگه‌ی ڕوحا له باكووری كوردستان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵان و به بیانووی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ١٣ كه‌سیان ده‌ستگیر كرد. ده‌ستگیركراوان برانه فه‌رمانداره‌تیی جه‌نده‌رمه له ناوچه‌كه و تۆمه‌تی «پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ ڕێكخستن»یان دراوه‌ته‌پاڵ.
ئیزمیر
له لایه‌كی دیكه‌وه له چێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی پاكتاوی سیاسی، هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ٥ ئه‌ندام و به‌رپرسی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په)یان زیندانی كرد.
ڕێكه‌وتی ١٠ی ئایار\٢٠ی گوڵان له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی پاكتاوی سیاسی له ئیزمیر ١١ كه‌س ده‌ستگیر كرابوون. هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له ناوچه‌ی مه‌نه‌مه‌ن محه‌مه‌د سادق باركان، عه‌لی ئۆزتورك، حه‌نیفه پۆڵات، ڕه‌مه‌زان یڵدز و ڕه‌ڤده‌تیل ئاینا شه‌نتورك به بیانووی «ئه‌ندامه‌تیی ڕێكخستن» زیندانی كران. ٦ كه‌سی دیكه‌ش به مه‌رجی «كۆنتڕۆڵی دادی» ئازاد كران.
s.m