له ٣ شار لایه‌نی كه‌م ٥٥ كه‌س ده‌ستگیر كران
له چێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی‌دا له شاره‌كانی ئیسته‌نبووڵ، مه‌ڵه‌تی و ڕوحا لایه‌نی كه‌م ٥٥ كه‌س ده‌ستگیر كران.
له چێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی‌دا له شاره‌كانی ئیسته‌نبووڵ، مه‌ڵه‌تی و ڕوحا لایه‌نی كه‌م ٥٥ كه‌س ده‌ستگیر كران.
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پۆلیسی توركیا له چێوه‌ی قڕكردنی سیاسی‌دا له شاری ئیسته‌نبووڵی توركیا و شاره‌كانی مه‌ڵه‌تی و ڕوحای باكووری كوردستان لایه‌نی كه‌م ٥٥ كه‌س ده‌ستگیر كران.
ئیسته‌نبووڵ
پۆلیسی توركیا له ١٠ ناوچه‌ی ئیسته‌نبووڵ هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵان و لایه‌نی كه‌م ٢٠ كه‌سی ده‌ستگیر كرد. ده‌ستگیركراوه‌كان گوازرانه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌كه.
مه‌ڵه‌تی
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پۆلیسی توركیا له شاری مه‌ڵه‌تی هه‌ڵیكوتایه سه‌ر چه‌ندین ماڵ و ٧ كه‌سیان ده‌ستگیر كرد و گواسترانه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی مه‌ڵه‌تی. ده‌ستگیركراوه‌كان بریتین له: هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له شاره‌كه ئۆزجان ئاگداش، هاوسه‌رۆكی پارتیی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په) له مه‌ڵه‌تی نه‌رمین توونجه‌ل، هاوسه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ (ئیهاد) له شاره‌كه گۆنول ئۆزتورك ئۆغلوو، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی ناوچه‌ی به‌ته‌ڵغازی ئه‌حمه‌د ئاكسوو، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی ناوچه‌ی یه‌شیلیوورت عه‌زیز دۆغان، به‌ڕێوه‌به‌رێكی پێشووی هه‌ده‌په‌ی شاره‌كه حه‌سه‌ن كاروان و ئه‌ندامی هه‌ده‌په ئه‌حمه‌د تووران سه‌رتكایا.
ڕوحا
له لایه‌كی دیكه‌وه له ئه‌نجامی هه‌مان ئۆپه‌راسیۆندا كه دوێنێ له شاری ڕووحا به‌ڕێوه‌چوو، ٢٨ كه‌س ده‌ستگیر كران. ناوی به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیر كراون بریتین له: ڤه‌یسه‌ل ئه‌رده‌م، موحه‌ره‌م ئه‌ربه‌ك، چالاكی هه‌وڵی ٧٨ی پرسووس واحید ئاكگون، خالید دووردوو، بێریڤان جانپۆڵات، مسته‌فا ئاڵتنداغ، محه‌مه‌د ته‌مامبۆغا، خه‌لیل ئولوك، عه‌بدوڵا گیوڤه‌ن، ئیسحاق گوندوز، فه‌رهاد یونس و خه‌باتكاری ڕادیۆی كاراجاداغ ساڵح ئه‌ربه‌كله‌ر كه مانگی ڕابردوو ئازاد كرابوو.
s.m