له ڕۆما چالاكییه‌ك دژبه گۆشه‌گیری ساز كرا
له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا چالاكییه‌ك دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ساز كرا. چالاكان ئیدانه‌ی بێده‌نگیی كه‌ناڵی «Rai»یان كرد.
له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا چالاكییه‌ك دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ساز كرا. چالاكان ئیدانه‌ی بێده‌نگیی كه‌ناڵی «Rai»یان كرد.
گردبوونه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتی كۆمیته‌ی كوردان ساز كرا و ئه‌ندامانی چه‌ندین ڕێكخراوی كوردستانی، چه‌په‌كان و لایه‌نه‌كانی دژه‌سه‌رمایه‌داری به‌شدار بوون.
«ده‌بێ فاشیزم و به‌رخۆدان ببینرێت»
له چالاكییه‌كه‌دا ئیدانه‌ی بێ هه‌ڵوێستی كه‌ناڵی «Rai» كرا كه له ئاست ڕووداوه‌كانی كوردستان، گۆشه‌گیری و به‌رخۆدانی مانگرتوان بێده‌نگه. دۆسیه‌یه‌كیش ده‌رباره‌ی چالاكیی مانگرتن و ڕۆژووی مردن ڕاده‌ستی كه‌ناڵه‌كه كرا.
هه‌ر له‌و چالاكییه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا هاوڵاتی ئه‌رۆل ئایده‌میر ماوه‌ی ٢ مانگه له شاری ڕۆما دژبه گۆشه‌گیری له مانگرتندایه. به‌شداربوان ڕایانگه‌یاند، پێویسته مانگرتنه‌كان، ڕۆژووی مردن و به‌رخۆدانی دایكانی له‌چك سپی، هه‌روه‌ها هێرشه فاشیستییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ببینرێن.
s.m