لە ئالانیا تیرۆری پۆلیسی تورک: ٢٩ کەس دەسگیر کران

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسەکانی رژێمی ئاکەپە لە شاری ئالانیا هەڵیان کوتایە سەر مەلان و ٢٩ کەسیان دەسگیر کرد.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەک کە لە لایەن داواکاری گشتی شاری ئالانیاوە بڕیاری لەسەر دراوە، هێزەکانی پۆلیسی رژێمەکەی ئەردۆغان هەڵیان کوتایە سەر ٤١ ماڵ لە گەڕەکە جیاوازەکانی شارەکە.

پۆلیسەکانی رژێمی تورک بە تاوانی بێبنەمای وەکو 'ئەندامێتی رێکخستن' و 'یارمەتیدانی رێکخستن' ٢٩ کەسیان دەسگیر کرد.

ز.ش