لە ئامەد ئاکلیمە هاناس دەستگیر کرا

لە شاری ئامەد ئاکلیمە هاناس کە بە مەبەستی وەرگرتنی وتەی بانگ کرابوو، دەستگیر کرا.

لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی{ه، هاوڵاتی ئاکلیمە هاناسی ٥٧ ساڵان کە بە بیانووی وەرگرتنی وتەی بانگ کرابوو، لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئامەد دەستگیر کرا.

لە چوارچێوەی بڕیارێکی لێپرسینەوەی داواکاری گشتیی ئامەد بڕیاری دەستگیرکردنی ٣٣ کەس درابوو و لەو ژمارەی ٢٣ کەسیان دەستگیر کران. لە چوارچێوەی هەمان ئۆپڕاسیۆندا هاوڵاتیەکی بەتەمەن بە ناوی خەیریە دەمیری تەمەن ٧٠ ساڵان لە دادگا ئازاد کرا.

هاوکات هاوڵاتی شاری ئامەد بە ناوی ئاکلیمە هاناس کە بە مەبەستی وەرگرتنی وتەی بانگ کرابووە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش، دوای وەرگرتنی وتەی، دەستگیر کرا.

بە پێی زانیاریەکان ناوبراو چەندین نەخۆشی درێژخایەنی هەیە و لە بارەی بڕیاری دەستگیرکردنیشی هیچ زانیاریەک نەدراوەتە پارێزەرەکەی.

ز.ش