لە ئۆسترالیا داگیرکردنی شارەوانییەکانی هەدەپە ئیدانەکرا

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری سیدنی ئۆسترالیا لە دژی داگیرکردنی شارەوانییەکانی شارەکانی ئامەد، وان ومێردین لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە ومەهەپە چالاکییەکیان ئەنجامدا و ئەودەسبەسەرداگرتنەیان ئیدانەکرد.

کوردستانیان لەبەردەم کەناڵی (تیڤی ٧) کۆبوونەوە، دەربارەی دەسبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی هەدەپە نووسراوەیان بڵاوکردەوە و دواتر بەرەو پەرلمانی ئەوشارە ڕێپێوانیان کرد.

خۆپیشاندەران لە بەردەم پەرلماندا میتینگێک-یان بەرێوەبرد. جەیم پارکەر پەرلمانتاری پارتی سەوزی ئۆسترالیا لە میتینگەکەدا بەشداری کرد و قسەیکرد.

لە میتینگەکەدا بەشداربووان ئەوەیان خستەڕوو کە دەسبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان بەهیچ شێوازێک قەبووڵ ناکرێت و ئاماژە بە وتەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان کرا کە ئامادەیی خۆیی بۆ پرۆسەی ئاشتیی نیشاندابوو.

لە کۆتاییدا دەستنیشانکرا کە ئەوشەڕ و فشارانەی دەوڵەتی تورک لەدژی گەلی کورد قەبووڵ ناکرێت."

ک-ش