لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ترسی خۆپیشاندانی سەرتاسەری هێزێکی زۆر جێگیرکراوە
بە پێی هەندێک وێنە و دیمەن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، دوای نیوەڕپی ڕۆژی پێنجشەمە (دوێنێ) هێزێکی زۆری ئەمنی لە زۆربەی شارەکانی ئێران بڵاوکراونەتەوە.
بە پێی هەندێک وێنە و دیمەن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، دوای نیوەڕپی ڕۆژی پێنجشەمە (دوێنێ) هێزێکی زۆری ئەمنی لە زۆربەی شارەکانی ئێران بڵاوکراونەتەوە.
بە پێی دیمەنەکان لە چەندین شار هێزە تایبەتەکانی ڕژێمی ئێران لە ترسی دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە ناوەندی شارەکان بڵاوەیان پێکراوە.
باسی ئەوە دەکرێت کە لە شاری بێهبێهانی سەر بە پارێزگای خوزستان لەگەڵ بڵاوەپێکردنی ژمارەیەکی زۆری هێزی ئەمنی، هاوڵاتیان دەستیان بە دروشمی دژی دەسەلات کردووە.
بە پێی زانیاریەکان فەرزانە ئەنساری فەر خوشکی فەرزاد ئەنساری فەر کە ماوەیەک لەمەوبەر لە خۆپیشاندانەکاندا کوژرا، دەستگیرکراوە.
هێزە ئەمنیەکان بە بەردەوامی هەڕەشە لە هاوڵاتیانی شاری بێهبێهان دەکەن.
هەروەها هێزێکی زۆر لە ناو شارەکانی مەشهەد، شیراز، تاران، تەبرێز ، ئەسفەهان و ورمێ و سنە و کرمانشان جێگیر کراون.
ف.ق