لە ئەورووپا خاوەنداریەتی کردن لە بەرخۆدانی مانگرتووان بەردەوامە

لە شارەکانی ئوسنابروخ، هامبورگ-ی ئەڵمانیا و مارسەی فەرانسا بەئامانجی خاوەنداریەتی کردن لە چالاکی مانگرتن لەخواردن و ڕۆژووی مردن، کوردستانیان ڕژانەسەرشەقامەلان و داوای شکاندنی گۆشەگیری سەرئۆجالانیان کرد.

کوردستانیان ودۆستەکانیان لەشاری ئوسبابروخ-ی ئەڵمانیا بەئامانجی خاوەنداریەتی لە چالاکی مانگرتن لەخواردن و رۆژوویی مردن چالاکییەک-یان ئەنجامدا.

چالاکوانان بەئامانجی پشتیوانی لە دایکانی لەچک سپی، لەچکی سپییان لەسەرکرد و پانکاردی " ٧هەزارکەس لەمانگرتن لەخواردندان'، ' ئێمە پشتگیری لە کوردانی مانگرتوو دەکەین' بەرزکردەوە.

هامبورگ

لەشاری هامبورگی ئەڵمانیا کوردستانیان ودۆستەکانیان بەچالاکییەک پشتگیری خۆیان بۆ چالاکانی مانگرتووە لەخواردن وڕۆژوویی مردن دەربڕی. لە میتینگەکەدا بەیاننامەیەک خوێندرایەوە.

کوردستانیان لەچالاکییەکەدا پانکاردی' گۆشەگیری سەرئۆجالان کۆتایی پێ بهێنن' و وێنەی لەیلاگیوڤەن-یان بەرزکردەوە.

چالاکوانان بە بێ وچان درووشمی، " لەیلاگیوڤەن کەرامەتی ئێمەیە"، " بژی بەرخۆدانی مانگرتووان"، " ژن، ژیان، ئازادی" وترایەوە.

مارسەی

لەشاری مارسەی فەرانسا گەنجانی ئەندام لە تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر بەئامانجی تیشک خستنەسەرچالاکی مانگرتن لەخواردن وڕۆژوویی مردن چالاکییەکیان ئەنجامدا.

لەچالاکییەکەدا وێنەی چالاکانی مانگرتوو و ڕۆژوویی مردن بەرزکرایەوە.

ک-ش