لە ئەورپا کورد و دۆستانیان رژانە سەر شەقام

لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا کورد و دۆستانیان بۆ ئەوەی زانیاری لە بارەی بارودۆخی ئۆجالان وەربگرن، رژانە سەر شەقامەکان. لە رۆژی پێنجشەممەوە تا ئێستا چالاکیەکان بەردەوامن.

پاریس

لە پاریسی پایتەخی فەرەنسا بە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە دوورگەی ئیمرالی چالاکییەکی پرۆتستۆیی بەڕێوە چوو. چالاکییەکە لە کاتژمێر ١٤:٠٠ بە کاتی ئەوروپا لە گۆڕەپانی ریبوپلیکو بەڕێوە چوو.

لە چالاکییەکەدا پانکارتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' و پۆستەرەکانی رێبەری گەلی کورد بەرز کرانەوە.

محمد ئەمین ئادییامان ئەندام پەرلەمانی پێشووی هەدەپە لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و وتی:"ژیان و تەندروستی ئۆجالان بۆ گەلی کورد زۆر گرنگە. تا ئەو رۆژەی گەلی کورد زانیاری لە بارەی ئۆجالانەوە بەدەست نەهێنن، لە ماڵەکانیان دانانیشن."

مارسیلیا

لە مارسیلیاش بە سەدان کەس لە کاتژمێر ١٤:٠٠ لە گۆڕەپانی کانابیرەی گرد بوونەوە و بە رێپێوان تا بەردەم باڵەخانەی پارێزگاری مارسیلیا رێیان کرد.

لە رێپێوانەکەدا بۆ ئازادی ئۆجالان دروشم بەرز کرانەوە و بانگەوازی ئاڕاستەی کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەنجەدان کرا.

ستراسبۆرگ

لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنساش بە هەمان شێوە چالاکییەک بەڕێوە چوو. لە چالاکییەکەدا پانکارتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان، پێگە بۆ کوردستان' بەرز کرایەوە.

شتوتگارت

لە شاری شتوتگارتی ئەلمانیاش کوردستانیان لە کاتژمێر ١٦:٠٠ بە کاتی ئەوروپا گرد بوونەوە و رایانگەیاند، ئەوان گومانیان هەیە لە بارودۆخی تەندروستی ئۆجالان.

لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوەش کرا کە، ئەوان وەکو کوردستانیان بە گومانن لەو بارودۆخەی ئێستا لە ئیمرالی لە ئارادایە.

ساربروچین

لە شاری ساربوچییش بە هەمان مەبەست گردبوونەوەیەکی جەماوەری بەڕێوە چوو. لە چالاکییەکەدا راگەیێندرا کە هەتا کو ئەوان زانیاری لە بارەی بارودۆخی تەندروستی ئۆجالان بەدەست نەهێنن، لە شەقامەکان دەمێننەوە.

هانوڤەر

لە شاری هانوڤەری ئەلمانیاش بە مەبەستی ئاگاداربوون لە بارودۆخی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان و رسواکردنی گۆشەگیری ئیمرالی چالاکییەک بەڕێوە چوو. لەو چالاکییەشدا جەخت کرایەوە کە تا ئەو کاتەی زانیاری لە بارەی باری تەندروستی ئۆجالان رانەگەیێندرێت، ئەوان لە سەر شەقامەکان دەمێننەوە.

ز.ش