لە بەرلین یادی دوو گەریلای هەپەگە کرایەوە

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا یادی ڕۆنی پنار (بەلەنت ئەفەئۆغلولاری) و سەرهات خوین (سەدات یالچینکایا) گەریلاکانی هەپەگە کرایەوە کە لە مانگی ئەیلولدا لە هەفتانین و خواکورک لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید ببوون.

مەراسیمی یادکردنەوەی گەریلاکانی هەپەگە لە لایەن دەزگای خانەوادەی شەهیدان لە بەرلین لە ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە – NCDK) بەرێوەچوو و خانەوادەی گەریلا و نوێنەرانی دەزگا کوردیەکان بەشداریان تێدا کرد.

نووژیان گونەی هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە – NCDK) لە سەرەتای مەراسیمەکە قسەی کرد و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان کرد و وتی، "ئەم هاورێیانە شەهیدی دەستپێک و کۆتایی نین. ئێمە باش دەزانین ئەردۆغان، ئاکەپە – مەهەپە ئەم باڕباڕیە بە تەنها ناکەن. ئەگەر هێزەکانی پشتیان نەبن، ناتوانن ئەم کارانە بکەن. بەڵام دەبێت هەموو کەسێک باش بزانێت، ئاکتۆری سەرەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەلی کوردە و هیچ کاتێک خۆیان ناکەن بە قوربانی."

گوزە چالکان بە ناوی خانەوادەی شەهیدان قسەی کرد و وتی، "گەنجەکانمان عاشقی برسیەتی، سەرما و مردن نین. ئەوان بۆ ئازادی گیانیان بەخت کرد. پێویستە ئێمە خاوەنداری لە شەهیدان و میراسەکەیان بکەین."

قوتبەدین گولەر مامی شەهیدیش ڕایگەیاند، شەهید، شەهیدی گەلی کوردی بەشەرەفە.

موحەرەم قادر سیاسەتمەداری کوردیش لە مەراسیمەکەدا ئاماژەی بەوەدا، لە هەموو دەستکەوتێکدا ڕەنج و خەباتی شەهیدان هەیە. بەو هۆیەوە دوژمن لە هەموو شتێک زیاتر هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی گەریلا."

هەروەها بۆ رێپێوانی ١٢ی ئەم مانگە بە ئارمانجی شەرمەزارکرندی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی بانگی بەشداریکردن کرا.

ف.ق