لە دویسبورگ یادی ئەو ٣٣ کەنجەی لە پرسوس کەمەڵکوژ کران، کرایەوە

ئەو ٣٣ گەنجەی لە کوردستان و سەرتاسەری تورکیاوە، یاری منداڵانیان بۆ منداڵانی کۆبانێ دەرد و لە پرسوس کۆمەڵکوژ کران، لە شاری دویسبورگی ئەلمانیا یادیان کرایەوە.

لە مەراسیمی یادکرنەوەکەدا سەرەتا ئامادەبووان خولەکێک بە بێدەنگی بۆ گیانی ئەو ٣٣ گەنجە و هەموو شەهیدان شۆڕش و ئازادی، وەستان.

مەراسیمی یادکردنەوەکە بە دەستپێشخەری فیدراسیونی کرێکارانی کۆچبەری ئەلمانیا لە ناوەندی شاری دویسبورگ بەڕێوە چوو.

لە مەراسیمەکەدا کە ماوەی ٢ کاتژمێر بەردەوام بوو، ستاند دانران و بڵاوکراوە بڵاو کرانەوە و دروشمی 'یەکسانی بۆ پرسوس، یەکسانی بۆ هەموو کەسێک'، ' لێپرسینەوە لەگەڵ دەوڵەتی بکوژدا دەکریت'، 'پرسوس لە بیر مەکە و مەهێڵە لەبیر بچێتەوە' و'لێپرسینەوە لە بارەی پرسوسەوە دەکرێت'، وترانەوە.

لە کۆتایی چالاکیەکەدا ناوی هەر ٣٣ گەنجەکە خوێنرایەوە و ئامادەبووان بە دەنگی بەرز هاواریان کرد ئەوان لێرەن.

ز.ش