لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە چەولک ١١ کرێکار بریندار بوون

لە شاری چەولک پاسێکی کرێکاران وەرگەڕا و لە ئەنجامدا ١١ کرێکار بریندار بوون.

پاسێکی کرێکارانی کاری کشتوکاڵی لە ناوچەی سوغوک چەشمە کە بە دووی ٣٦ کیلۆمەتر دەکەوێتە سەر رێگای نێوان چەولک-ئەرزرۆم، تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بوو. لەو رووداوەدا ١١ کرێکار بریندار بوون.

بریندارەکان بە ئامبولانس رەوانەی نەخۆشخانەی دەوڵەت کراون لە چەولک و لە بارەی باری تەندروستی بریندارەکانەوە هیچ زانیاریەکمان بەدەست نەگەیشتووە.

ز.ش