لە رووسیا یادی ١٤ی تەممووز کرایەوە

کوردان لە ساراتۆڤی رووسیا یادی شەهیدانی ١٤ی تەممووزیان کردەوە و رایانگەیاند، کورد لەسەر رێگای شەهیدان بە سەرفرازی دەگات.

کوردان لەناوچەى یەرشۆڤ لە ساراتۆڤی رووسیا یادی شەهیدانی ١٤ی تەممووزیان بەرز راگرت. یادکردنەوەکە لە گوندی لۆکبی لە ناوچەی یەرشۆڤ بەرێوەچوو.

لە یادەکەدا باس لە گرنگیی تێکۆشانی ئازادیی کورد و بەرخودانی زیندانی ئامەد لە ١٤ی تەممووزدا کرا.

ئەندامی کۆمیتەى ریشسپییانی گوندەکە، شێخ هادی وتەیەکى پێشکەشکرد و رایگەیاند، ئەوان رێبواری رێگای شەهیدانی ئازادیی کوردن. راشیگەیاند، بزووتنەوەى ئازادیی کورد بە تێکۆشانی رێبەری گەلی کورد عەبدڵاو ئۆجالان و پەکەکە لە جیهاندا ناسراوە و دەناسرێت.

هادی ئەوەشی راگەیاند، کورد بە شەهیدەکانی گەیشتووەتە ئەمڕۆ و لە نەمان و سڕینەوە رزگاری بووە. بە تێکۆشانی گەریلاکانی هەپەگە دەتوانن هەناسەیەکیان بەبەردا بێتەوە و لە دژی نکۆڵی و ئینکار و سڕینەوەی تورک لەسەر پێی رایدەگرێت.

هەروەها مەدینە هامیدۆڤا ئەندامی ئەنجوومەنى ژنانی یەرشۆڤ رایگەیاند، بە تێکۆشانی شەهیدانی ١٤ی تەممووز تێکۆشانی کورد بە ئەمڕۆ گەیشتووە و بە دڵنیاییەوە کورد لەسەر رێگای شەهیدان بە سەرفیرازی دەگات.

ژ.ت