لە ستۆکهۆلم چالاکی بۆ ئۆجالان ئەنجامدرا

لە شاری ستۆکهۆلمی پایتەختی ئۆجالان چالاکی بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجامدرا.

ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە ستۆکهۆلم، ئەنجوومەنى ژنانی ئامارا، کۆمەڵەى پشتیوانی، ئەنجوومەنى ژنانى سارا، دەستپێشخەریى ئاشتیى ژنان و پەژاک لەسەر بانگەوازی رێکخراوە مەدەنییەکان لە گۆڕەپانی سیرگیلتۆرگ چالاکییان ئەنجامدا.

عایشە گۆکتەپە لە ئەنجوومەنى ژنانی ئامارا، ئەمیر بابەکری لە کۆمیتەى ستۆکهۆلمی پەژاک، کاروان سەعید لە پلاتفۆرمی کوردستانی سەربەخۆ، چالاکوانێکى ئێرانی بە ناوی حامید لە گۆڕەپانەکەدا وتەیان پێشەشکرد. لە وتەکانیاندا سەرنجیان خستەسەر ئاگرکەوتنەوە لە دوورگەى ئیمراڵی و رایانگەیاند، گەل و دۆستانى کوردان لە دۆخی تەندروستی و ژیانی ئۆجالان نیگەرانن.

ئەوانەى وتەیان پێشکەشکرد، داوایانکرد بە خێرایى گۆشەگیریی لاببرێت و ئۆجالان و زیندانیانى تر بتوانن بە خێرایى پارێزەرانیان و بنەماڵەکانیان ببینن. داواشیان لە حکومەتى سوید و یەکێتیى ئەوروپا کرد، کە بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیری دەستبەکار بن.

عایشە گۆکتەپە رایگەیاند، ئاگرکەوتنەوە لە ئیمراڵی سیاسەتى هێرشکردن و سەرکوتکارییە، کە دژ بە کوردان و عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری  گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت.

گۆکتەپە داوای لە کوردستانیان و دۆستەکانیان کرد، رۆژی پێنجشەممە ٥ی ئادار لە کاتژمێرم ١٥:٣٠ دا بەشداریى چالاکیى بەردەم بینایى یەکێتیى ئەوروپا ببن لە ستۆکهۆلم بە ناونیشانی (Stockholm Regerîngsgatan 65 bibin).

لە چالاکییەکەدا بۆ ئیدانەکردنى دەوڵەتى تورک چەندین دروشم وترانەوە و چەندین دروشمیش بۆ پشتیوانیکردن لە ئۆجالان وترانەوە.

ژ.ت