لە ستۆکهۆڵمی سوید یادی شەهیدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرایەوە

لە شاری سوتۆکهۆڵمی سوید بە بەشداری کوردستانیان یادی ئارگەش کارزان، دلۆڤان فیدایی، تۆلهەڵدان سنە وڕۆژهات لە ئەندامانی ڕێبەری کۆداروکۆمەڵگەی گەنجانی ڕۆژهەڵات و شەهیدانی پای سێدارە رامین حسێن پەناهی، زانیارولوقمان مورادی کرایەوە.

مەراسیمەکە بەدەسپێشخەری کۆمیتەی ستۆکۆهۆڵمی پەژاک بەڕێوە چوو. مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.

لە مەراسیمەکەدا چالاکانی نەتەوەکانی دیکەی ئێران ئامادە بوون. لەبەردەوامی مەراسیمەکە ڕاگەیەنراوەکەی کۆمەڵگەی ئازاد ودیموکراتیکی کوردستان-کۆدرا خوێنرایەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەی کۆداردا وەبیرهێنراوەتەوە کە هێرشی ڕژیمی ئێران لە دژی کورد وزەحمەتکێشان وکرێکارانی ئێران لەم مانگەی دواییدا پەرەی سەندووە.هەروەها ئاماژە بە گرینگی کاری هاوبەشی حیزب ولایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان درا. لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەی کۆداردا بەڵێنی درێژە دانی ڕێگەی شەهیدان دووپات کرایەوە.

داوا لە لایەن وڕای گشتی نێونەتەوەیی کرا کە لەهەمبەر لەسێدارەدان وئەوکۆمەڵکوژییانەی کە لە ئێران ئەنجام دەدرێت بێدەنگ نەبن وهەلوێست بگرن.

لەسەرناوی حیزبی ئەهواز ناسرمحەمەد قسەی کرد و وتی دەوڵەتی ئێران خاکی ئەوانی داگیرکردووە وعەرەب وکورد ماوەیەکی درێژە لە دژی ڕژیمی دواکەوتووی ئێران تێکۆشان دەکەن.

محەمەد کوشتن ولەسێدارەدانی شۆڕشگێرانی کوردی لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە بە تووندی شەرمەزارکرد و وتی، " ئێمە زۆرئازاردەچێژین وئەوکەسانەی کە گیانیان بەخت کردووە وەک شەهیدی خۆمان لێیان دەڕوانین. بۆخاوەنداریەتی کردن لە خوێنی ئەوان ئێمە تێکۆشانی خۆمان فراوانتردەکەین."

لەسەرناوی پلاتفۆرمی ڕێکخستن ولایەنە سیاسیەکانی ئێران نوسەربەهرام ڕەحمانی قسەی کرد ،ڕەحمانی ئاماژەی بە فشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەرگەلانی ئێران کرد و وتی، ڕژیمی ئێران دەیهەوێت بە لەسێدارەدان، کۆمەڵکوژیی و فشارگەلانی ئێران چاوترسێن بکات و پێش لە بەرخۆدانی گەل بگرێت.

 لەمەراسیمەکەدا سینەفیزیۆنێک لە قسەکانی ئارگەش کارزان، دلۆڤان فیدایی، تۆڵهەڵدان سنە وڕۆژهات بڵاوکرایەوە.

هەروەها هونەرمەندی کورد کاڵێ ئاتەشی چەند سرودێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

ک٠ش