لە سویسرا گەمارۆی سەرکەمپی مەخموورئیدانەکرا

کوردستانیان و دۆستەکانیان لەبەردەم بینای نەتەوەیەکگرتووەکاندا لە شاری ژنێف-ی سویسرا گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا وتێیدا گەمارۆی سەرکەمپی پەنابەرانی مەخموور ئیدانەکرا.

گەمارۆی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕووستەم جوودی(مەخموور) لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە شاری ژنێفی سویسرا بەچالاکییەک ئیدانەکرد.

بە پیشەنگایەتی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستان بەسەدان کوردستانی و دۆستەکانیان لەبەردەم بینای نەتەوەیەکگرتووەکاندا لە شاری ژنێفی سویسرا کۆبوونەوە و تێیدا گەمارۆی کەمپی مەخمووریان ئیدانەکرد، لەچالاکییەکەدا داوا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرا کە بۆکۆتایی هێنان بەوگەمارۆیە کاری جیدی بکەن.

لە میتینگەکەدا ٢چالاکوان لە مەخموور بەشدارییان کرد و هاوسەرۆکی جەدەکەی ژنێف ساڵح ساغڵەم قسەیکرد. لەقسەکانیاندا ئاماژە بە گەمارۆی سەر کەمپەکە کرا و ئەو پێداویستییانەی کە بۆ ژیانی ڕۆژانەی خەڵک پێویستە،  هەروەها وترا کە دەوڵەتی تورک ڕێگە لەبەردەم هاوکارییە مرۆییەکاندا دەگرێت وهەوڵی ئەوە دەدات کە گەلی مەخموور برسی بکات. لە کۆتایی چالاکییەکەدا نامیلکە بڵاوکرایەوە.

ک-ش