لە شاری تۆلۆسی فەرەنسا چالاکیى مانگرتن لە خواردن دەستیپێکرد

لە شاری تۆلۆسی فەرەنسا چالاکیى مانگرتن لە خواردن بۆ ئیدانەکردنى گۆشەگیریى سەر ئۆجالان دەستیپێکرد.

بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی هدەپە و کۆتایهاتن بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کۆمۆنی ژنان لە شاری تۆلۆسی فەرەنسا دەستیان بە چالاکیى ماگرتن لە خواردن کرد.

چالاکیى مانگرتن لە خواردن لە ژێر دروشمی "لە رێبەرێکەوە کە ژنی ئازاد کرد تاوەکو ژنێک کە رێبەر ئازاد دەکات" لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە شاری تۆلۆس دەستیپێکردووە.

ناجییە ئاتاچ بە ناوی چالاکوانە مانگرتووەکانەوە رایگەیاند، کورد لە هەر شوێنێکدا بێت هەرگیز گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد قبوڵ ناکات.

ئاتاچ راشیگەیاند، دەبێت گەلی کورد بە بەرپرسیارێتیى خۆی هەستێت و ئەوەشی وت "رێبەری ئازاد بە مانای کۆمەڵگەى ئازادە و کۆمەڵگەى ئازادیش کوردستانی ئازادە".

ر.م