لە شرنەخ رێگری لە چالاکیی رسواکردنی لاقەکەران کرا
هێزەکانی پۆلیسی تورک لە شرنەخ نەیانهێشت، هێرشی دەستدرێژی و لاقەکەرانی دەوڵەتی تورک، رسوا بکرێت کە بڕیار بوو، بۆ ئەم مەبەستە چالاکیەک ساز بکرێت.
هێزەکانی پۆلیسی تورک لە شرنەخ نەیانهێشت، هێرشی دەستدرێژی و لاقەکەرانی دەوڵەتی تورک، رسوا بکرێت کە بڕیار بوو، بۆ ئەم مەبەستە چالاکیەک ساز بکرێت.
بزوتنەوەی ژنانی ئازاد بە بەشداری ئەندام و بەڕێوەبەرانی رێکخراوی کەسک و ئەندامانی هەدەپە بە نیاز بوون لە ناوچەی هەزەخی شرنەخ چالاکیەک ساز بکەن و لاقەکەرانی دەوڵەتی تورک لە شرنەخ و ئێلح و هەزەخ رسواو شەرمەزار بکەن.
بڕیار بوو لە کۆڵانی هونەر لە ناوچەی هەزەخ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز بکرێت، بەڵام چالاکیەکە رووبەرووی رێگریی هێزە ئەمنیەکان و پۆلیسی دەوڵەتی فاشیستی تورک بووەوە. بەر لە سازکردنی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە هێزەکانی پۆلیس بە ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و بەربەست چواردەوری کۆڵانەکەیان گرت.
لەگەڵ ئەو رێگریانە، ژنان سوور بوون لەسەر ئەنجامدانی چالاکیەکەیان، بۆیە بە چەپڵە و هەل هەلە لێدان ناڕەزایەتیان دەربڕی و دروشمی 'منداڵان بێدەنگن، تۆ بێدەنگ نەبە'یان بەرز کردەوە.
ز.ش