لە لاهای یادی دامەزراندنى پەکەکە بە جۆش و خرشەوە پیرۆز کرا

لە شاری لاهای هۆڵندا ٤٠هەمین ساڵیادى دامەزراندنى پەکەکە لەلایەن هەزاران کەسەوە بە ئاهەنگ و شایی پیرۆزکرا.

لەلایەن هەزاران کەسەوە ٤٠هەمین ساڵیادی دامەزراندنى پەکەکە لە شاری لاهای (دێنهاخ)ی هۆڵندا پیرۆزکرا.

 

ئاهەنگی پیرۆزباییەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی شەهیدانى بزووتنەوەى ئازادیى کوردستان دەستیپێکرد. بە ناوی باران ساسۆن هاووڵاتیى هۆڵندی کە لە رۆژئاواى کوردستاندا شەهید بوو بوو، وتەیەک پێشکەش کرا.

هەروەها لە ئاهەنگەکەدا سینەفیزیۆنێک لەسەر تێکۆشانی ٤٠ ساڵەى پەکەکە بۆ ئامادەبوان نمایش کرا.

هاوکات پەیامی ڤیدیۆیى جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بۆ ئامادەبوان پەخشکرا و بایک لە پەیامەکەیدا رایگەیاند "تاجدارکردن و سەرخستنى ئەم تێکۆشانە قەرزی شەهیدانە لەسەر شانمان و بە دڵنیایشەوە ئێمە ئەم تێکۆشانە سەردەخەین".

لە ئاهەنگی پیرۆزبایکردنى ٤٠هەمین ساڵیادی دامەزراندنى پەکەکەدا، وتەیەک بە ناوی نوێنەرایەتیى حیزبی مارکسیست لنینیست کۆمۆنیست (مەلەکەپە - MLKP) پێشکەشکرا.

دواتر لەلایەن ئامادەبوانەوە ئاهەنگەکە بە گۆڤەند و شایی و هەڵپەڕێکى درێژەى پێدرا و هونەرمەندان خەجێ، ئەرگین خەلیکان و فارقین چوونە سەر تەختە و چەندین سرود و گۆرانییان بۆ ئاهەنگەکە و ئامادەبوان چڕی.

ر.م