لە مارسیلیا ساڵیادى دامەزراندنى پەکەکە پیرۆزکرا

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا ٤١هەمین ساڵیادى دامەزراندنى پەکەکە پیرۆز کرا.

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا لەلایەن بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕەوە بە بۆنەى ٤١هەمین ساڵیادى دامەزراندنى پەکەکەوە رێپێوانێک رێکخرا و ساڵیادی دامەزراندنى پەکەکە پیرۆز کرا.

نزیکەى ١٠٠ گەنج لە ماریانی مارسیلیا کۆبوونەوە و ساڵیادی دامەزرادنی پەکەکەیان پیرۆزکرد. گەنجان فانۆسیان بە دەستەوە گرت و بە تەقاندنی فیشکە شێتە ساڵیادی دامەزراندنى پەکەکەیان پیرۆزکرد.

گەنجان لەو چالاکییەدا رێپێوانێکیان ئەنجامدا و لە رێپێوانەکەدا بۆ ئازادیى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دروشم وترانەوە و پۆستەرێک  کە لەسەری نووسرابوو "لە پێناو ئاشتییەکى هەمیشەیى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا ئازادی بۆ ئۆجالان" بەرزکرابوویەوە. هەروەها پۆستەرەکانى ئۆجالان و ئاڵاکانى پەکەکە بەرزکرابوونەوە.

دواى ئەوەى بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ لە مارسیلیا وتەیان پێشکەش کرد، چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و بە چڕینى سرودی چەرخی شۆڕش کۆتایى پێهات.

ر.م