لە هیلبۆرنی ئەڵمانیا رێپێوان لە دژی فاشیزم رێکخرا
لە شاری هیلبۆرنی ئەڵمانیا لە دژی فاشیزم رێپێوانێکى هاوبەش رێکخرا.
لە شاری هیلبۆرنی ئەڵمانیا لە دژی فاشیزم رێپێوانێکى هاوبەش رێکخرا.
لە شاری هیلبۆرۆنی ئەڵمانیا ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد (نەجەدەکە) و Deutsch-Afrıkanischer Verein, Die Linke, Antıfa-Abend Interventionistische Linke, و چالاکوانان لە دژی فاشیزم رێپێوانێکى هاوبەشیان ئەنجامدا.
رێپێوانەکە بە بەشداریی هاووڵاتییان و چالاکوانانی ئەڵمانی، ئەفریقی و کوردستانی بەڕێوەچوو.
لە چالاکییەکەدا بۆ یادی جۆرج فلۆید، کە لەلایەن پۆلیسی ئەمریکاوە کوژرا ٨ خولەک و ٥٠ چرکە بێدەنگی و رێزگرتن بەڕێوەچوو. دواتر ناوی ئەو کەسانە خوێندرایەوە، کە چەندین ساڵە و بە بەردەوامی لەلایەن فاشیستەکانەوە کوژراون.
نەجەدەکە هیلبۆرن پەیامێکى خوێندەوە و رایگەیاند، ناچارن لە دژی فاشیزم یەکبگرن.
ئەوانەشی وتەیان پێشکەشکرد سەرنجیان خستە سەر شۆڕشی رۆژئاوا و رایانگەیاند، کە شۆڕشی رۆژئاوا بۆ هەموو گەلانە و ئەڵتەرناتیڤی دژ بە فاشیزمە.
رێپێوانەکە بە وتنەوەى چەندین دروشم کۆتایی پێهات.
ژ.ت