لە هیلبۆرنی ئەڵمانیا یادی شەهیدان کرایەوە

لە شاری هیلبۆرنی ئەڵمانیا یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کرایەوە.

یادەکە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەى کورد لە هیلبۆرن رێکخرا و ژمارەیەکى زۆر لە وڵاتپارێزان تیایدا بەشدار بوون.

لە مەراسیمەکەدا یادی قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە، خەیری گارزان، سیفان شاهین و ئاگر قەندیل بەرز راگیرا، کە لە هێرشی ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکدا شەهید بوو بوون.

دواى خولەکێک بێدەنگی و رێزگرتن سینەفیزیۆنێک نمایش کرا.

باوکی خەیری گارزان بە تەلەفون لە کوردستان بەشداری یادەکە بوو و وتی "خەیری دووەمین شەهیدی ئێمەیە. من پێیان سەربەرزم، کە باوکی دوو شەهیدم".

یادەکە بە وتنەوەى دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت