لە ڕووسیا ٨ی مارس پیرۆزکرا

ژنانی کورد و ڕووسی ٨ی مارسیان پیرۆز کرد.

ژنانی کورد لە ناوچەی Novoaleksandrovsk سەر بە هەرێمی Stavrapol ی ڕووسیا ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانیان پیرۆز کرد.

مەراسیمەکە کە لە لایەن ئۆتۆنۆمی کوردەوە ئامادەکرا ژنانی ڕووس و کورد بەشداریان کرد. مەراسیمەکە لە ماڵی کلتوری و هونەری گوندی فیدڵماڕشالسکی ناوچەی Novoaleksandrovsk ئەنجامدرا.

لە چالاکیەکەدا یاریدەدەری سەرۆک شارەوانی ستیۆلکینا ئەلەنا و ڕۆستەمۆڤا زین ئەنجامی ئەنجومەنی شارەوانی قسەیان کرد. گروپی فلکلۆر و هەرمەند بێریڤان جۆلەمێرگیش هونەرەکەیان پێشکەش کرد.

'لە سایەی ئۆجالان گەیشتینە ئەم ئاستە'

بازۆیەڤا نازە هاوسەرۆکی ئۆتۆنۆمی کورد رایگەیاند ژنانی کورد لە سایەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد گەیشتوونەتە ئەم ئاستە. هەروەها ئەحمەد حوسەین هاوسەرۆکی ئۆتۆنۆمی ٨ی مارسی لە هەموو ژنان پیرۆز کرد.

ف.ق