لەشاری کاسەلی ئەڵمانیا ستاندێک بۆ ئۆجالان دانرا

کوردستانیان ودۆستەکانیان لە شاری کاسەل-ی ئەڵمانیا ڕژانە سەرشەقامەکان وبۆئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی لە دۆخی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ستاندێکیان دامەزراند.

 

ستاندی ئاگادارکردنەوەکە لە مەیدانی 'فریدریش پلاتز' لە ناوەندی شار دانرا. چالاکوانان بۆ ماوەی ٣کاتژمێردەربارەی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کوردعەبدوڵا ئۆجالان نووسراوە وبڵاڤۆکیان بڵاو کردەوە.

لە چالاکییەکەدا داوا لە رای گشتی کرا لەهەمبەرگۆشەگیری سەرڕێبەرئاپۆهەڵوێست بگرن. لەچالاکییەکەدا سەردانەکەی٢٨ی ئەیلوولی سەرۆک کۆماری تورک تەیب ئەردۆغان بۆئەڵمانیا شەرمەزارکرا.

ک-ش